سبەینێ پرسەی عەلی خامنەیی لە هەولێر بەڕێوەدەچێت و دوو سبەیش پرسەكەی لەسلێمانی دەبێت.
بڕیارە سبەینێ لەشاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان پرسەی عەلی خامنەیی رابەری پێشووی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت و ژمارەیەك كەساسەتی دیاری هەرێمی كوردستان بەشداری دەكەن، بڕیاریشە دوو سبەی پرسەكەی لەسلێمانی بەڕێوەبچێت.
سەید عەلی حوسێن خامنەیی ناسراو بە (علی خامنەیی ) (لەدایكبووی 19ی نیسانی 1939 ) سیاسەتمەدارێكی ئێرانی و دەسەڵاتی ئایینی شیعەیە كە لە 4ی حوزەیرانی 1989ەوە وەك ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێراندا كاری كردووە سەركردەی میحوەرەكەی بەرخۆدانە ، گۆڤاری فۆربێس وەك یەكێك لە بەهێزترین كەسەكانی جیهان ڕیزبەندی كردووە، بەرەبەیانی رۆژی 28ی شوباتی 2026 لەگەڵ دەستپێكردنی هێرشەكانی ئیسرائیل و ئەمریكا لەتاران بەئامانج گیرا و كوژرا، دواتر موجتەبا خامنەیی كوڕی بەجێگرەوەیی وەك رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەلایەن ئەنجومەنی شارەزایانی ئێرانەوە هەڵبژێردرا.