مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەڵێت،كاریگەرییەكانی پەكخستنی هەناردەكردنی نەوتی عیراق لە رێگەی گەرووی هورمزەوە دەستبەجێ هەست پێناكرێت، بەڵكو دوو مانگی تر دەردەكەوێت. دەشڵێت ، ئەگەر شەڕ بەردەوام بێت و حكومەت بۆ دابینكردنی مووچە پەنا بۆ قەرزی ناوخۆ دەبات.
مەزهەر محەمەد ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی راگەیاندووە: پەكخستنی هەناردەی نەوتی عیراق لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە ، كاریگەری لەسەر دۆخی دارایی و ئابووریی گشتیی وڵات هەیە بەڵام جارێ كاریگەرییەكان بەدیار نابێت و لە نزیكەی دوو مانگی داهاتوودا دەست بە دەركەوتن دەكەن، لە دەوروبەری مانگی پێنج یان شەش، بە وتەی مەزهەر محەمەد ،حكومەتی عیراق هیچ چارەسەرێكی تری نییە جگە لە پەنابردن بۆ قەرزكردن بۆ دابینكردنی مووچە و پێدانی پابەندییە دەرەكییەكان.
نەوت سەدا 90 ی داهاتی عیراق پێكدەهێنێت ، بەڵام بەهۆی ئاڵۆزییەكانی گەرووی هورمزەوە هەناردەكردنی نەوت لە باشووری عیراقەوە وەستاوە ئەمەش بووەتە مەترسی لەسەر داهاتی وڵاتەكە و دابینكردنی مووچە