بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی، دووبارە هەوری سوپەر سێڵ روو لە ناوچەكە دەكات و هەرێمی كوردستانیش دەكەوێتە بەر شەپۆلێكی باران بارینی بەهێز.
بەپێی پێشبینیەكان،لەچەند ناوچەیەك ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە بۆ ئەو مەبەستەش بەشێك لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەستیان بە ئامادەكاری كردووە بۆ پاككردنەوەی زێراب و ئاوەڕۆكان بۆ ئەوەی رووداوی هاوشێوەكەی مانگی 12 ی ساڵی رابردوو كە لە چەمچەماڵ و چەند ناوچەیەكی تر روویدا و بووەهۆی دروستبوونی لافاو، دووبارە نەبێتەوە.