هەناردەی نەوت لە گەرووی هورمزەوە بۆ 600 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە كەمبۆتەوە

عیراق 10:01 AM - 2026/03/14

رۆژنامەی فاینشاڵ تایمزی بەریتانی ئاشكرایكردووە،  ئاستی تێپەڕبوونی نەوت بە گەرووی هورمزدا بە شێوەیەكی بەرچاو كەمیكردووە و گەیشتووەتە 600 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا. 
رۆژنامەكە باسی لەوەشكردوە، بەپێی خەمڵاندنەكانی بانكی (گۆڵدمان ساكس)، ئەم رێژەیە دابەزینێكی مەترسیدارە بەراورد بە دۆخی ئاسایی، كە پێشتر رۆژانە زیاتر لە 19 ملیۆن بەرمیل نەوتی پێدا تێدەپەڕی و ئەو بڕە یەكسان بوو بە كۆی گشتی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریكا.

گەرووی هورمز گرنگترین‌و هەستیارترین رێڕەوی ئاوی نێودەوڵەتییە‌و بەشادەماری هەناردەی نەوتی جیهان دادەنرێت، بۆیە هەر بەربەستێك بۆ هەناردەكردنی سەرچاوەكانی وزە لەم گەرووەدا دروست ببێت، كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ئابووریی جیهان‌و سیاسەتی نێودەوڵەتی دەبێت، تارانیش دەیەوێت لە رێگەی كارتی ئاسایشی وزە و گەرووی هورمزەوە فشار بخاتە سەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ راگرتنی هێرشەكانی ئیسرائیل، لە كاتێكدا جەنگەكە گەیشتووەتە ناوجەرگەی پایتەختی هەردوو وڵات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو