سێنتكۆم كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی ئەمریكا و گیانلەدەستدانی شەش كەس لە تیمەكەی راگەیاند

عیراق 08:07 PM - 2026/03/13

فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریكا رایگەیاند، سەرجەم ئەندامی تیمێكی شەش كەسیی فڕۆكەیەكی سووتەمەنی هەڵگر لە رۆژئاوای عیراق بەهۆی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەیان گیانیان لەدەستداوە، دوو ئەندامی تیمەكەش بێسەروشوێنن.
سێنتكۆم رەتیدەكاتەوە رووداوەكە بەهۆی هێرشی دوژمن یان دۆستەوە بووبێت، دەشڵێت، پرۆسەی گەڕان و هەوڵەكان بۆ رزگاركردنی دوو ئەندامەكەی تری تیمەكە بەردەوامە لەگەڵ لێكۆڵینەوە بۆ هۆكاری رووداوەكە.
شەوی رابردوو سێنتكۆم ونبوونی فڕۆكەیەكی سووتەمەنی هەڵگری ئەمریكی لە جۆری كەی سی 135 راگەیاند. فڕۆكەكە لەمیانی بەشداریكردنی لە ئۆپەراسیۆنێكدا تێكشكاوە و تائێستاش گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.
رووداوەكە لەنێوان دوو فرۆكەدا بووە لەكاتی بەنزین تێكردن، بەڵام فرۆكەكەی تر توانیویەتی بە پارێزراوی بنیشێتەوە

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو