بەمەبەستی داواكردنی مافەكانیان، جارێكیتر كۆمەڵە پێشمەرگە كەمئەندامبووەكانی سەنگەر داوای مافەكانیان دەكەن.
كۆمەڵەی پێشمەرگە كەندامبووەكانی سەنگەر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا دوای گواستنەوەیان لە وەزارەتی پێشمەرگەوە بۆ وەزارەتی دارایی كە 800 پێشمەرگەن، داوای مووچەی مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو لەگەڵ مووچەی مانگەكانی یەك و دوو و سێی ئەمساڵ دەكەن.
ئەو پێشمەرگانە دەڵێن، زۆرێك لە بڕگەكانی یاسای 34 لە پەرلەمانی كوردستان كاری پێنەكراوە و داوای هەمواركردنەوەی دەكەن