سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی: من زۆر باوەڕم وایە کە ئەگەر کورد ببنە سەری ڕمەکە، ئەوا کارەساتێکی تەواوە

کوردستان 11:10 AM - 2026/03/13

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، دەڵێت، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئامانجەكانی لە ئێران بەدیهێناوە و كۆماری ئیسلامی ئێران توانای دروستكردنی چەكی ئەتۆمی نەماوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی "ئەنسێنسەرد" كە ڕۆژنامەنووسی ناودار پێرس مۆرگان پێشكەشی دەكات، ئاماژەی بە دوا پەرەسەندنە ئەمنی و سیاسییەكانی ناوچەكە  لە دوای هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران كرد و ئاماژەی بەوەكرد، ئەمریكا زۆربەی ئامانجەكانی لە ئێران پێكاوە و حكومەتی تاران تاڕادەیەك بێهێزكراوە و هیچ توانایەكی بۆ دروستكردنی چەكی ئەتۆمی نەماوە.

لە بارەی ڕۆڵی هێزە كوردییەكان لە جەنگەكەدا، سەرۆكی یەكێتی ڕایگەیاند، توركیا زۆر بەڕوونی ئەوەیان بۆ ڕوونكردوونەتەوە كە ئەوە بە تەواوی قووڵنەكراوە و ئەوان نیگەرانیی ڕەوای خۆیان هەیە. بافڵ جەلال تاڵەبانی تەئكیدیشیكردەوە، ئەگەر كورد ببێتە سەری ڕمەكە، ئەوا كارەساتێكی تەواوە. لە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ هێزە كوردییەكان زۆربەیان لەوە تێگەیشتوون.

هەروەها سەرۆكی یەكێتی، لە بەرنامەكەدا ئاماژەی بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كرد و ڕایگەیاند، هەستی بە خەمخۆرییەكی ڕاستەقینە كرد، پێیوایە سەرۆك ترەمپ لایەنگری جەنگ نییە و ناچاركراوە بەو بڕیارە بدات.


بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو