سەندیكای كرێكارانی كوردستان كۆمەك و هاوكاری بەسەر 200 كرێكاری سنوری گەرمیاندا دابەش دەكات

کوردستان 01:48 PM - 2026/03/13

لقی گەرمیانی سەندیكای كرێكارانی كوردستان كۆمەك و هاوكاری بەسەر 200 كرێكاری سنووری گەرمیاندا دابەش دەكات.
 
عەدنان محەمەد، لێپرسراوی لقی گەرمیانی سەندیكای كرێكارانی كوردستان ڕایگەیاند، بەپێی ئامارەكانی لقەكەیان لەئەمساڵدا خۆشبەختانە هیچ كرێكارێك گیانی لەدەستنەداوە. وتیشی، وەك كۆمەك و هاوكاری بۆ كرێكارانی سنوورەكەیان، لەم مانگەدا هاوكاری دووسەد كرێكاریان كردووە.

سەبارەت بە مووچەی كرێكارانیش لێپرسراوی لقی گەرمیانی سەندیكای كرێكارانی كوردستان وتی، بەپێی دوایین نووسراوی حكومەت دەبێت كرێی كرێكار لە 450 هەزار كەمتر نەبێت، بەو مەبەستەش لەڕێگەی لیژنەكانەوە سەردانی شوێنكارەكان دەكەین بۆئەوەی بزانین تاچەند ئەم ڕێنماییە جێبەجێ دەكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو