خۆشحاڵ و شەرەفمەند بووم بە دیداری بەڕێزان حاکم قادر حەمەجان، سەرکردە و تێکۆشەری دێرینی یەکێتی و مامە غەفەی پێشمەرگە و پاڵەوانی سەردەمی شۆڕش و خەباتی پێشمەرگایەتی.
حاکم قادر و مامە غەفە خۆشەویست و هاوڕێی دێرینی سەرۆک مام جەلال بوون و ئێستاش ئازیز و خۆشەویستی ئێمە و هەموو هەڤاڵانی یەکێتین و زۆر بە یەکێتی و خەباتی گەلەکەمانەوە ماندووبوون. باشترین پاداشت بۆ ئەو هەموو خەبات و ماندووبوونەیان ئەوەیە بەوەفابین بۆیان.
بۆ هەمیشە رێزیان لەسەر سەرمانە و پێیانەوە سەربەرزین. هیواداریشین مامە غەفەی ئازیز هەرچی زووتر سەلامەتی بۆ بگەڕێتەوە و خوای گەورە شیفای بۆ بنێرێت.