حەشدی شەعبی لە سێ پارێزگا بۆردوومان كرا

عیراق 10:57 AM - 2026/03/13

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، بارەگای گرووپی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامیی عیراق و حەشدی شەعبی لە پارێزگاكانی كەركوك و سەڵاحەدین و ئەنبار بۆردومان كران، سەرچاوەكان دەڵێن، بۆردومانەكان بە فڕۆكەوە بووە.

بەرەبەیانی هەینی، 13ی ئاداری 2026، بارەگای لیوای 40ی هێزەكانی حەشدی شەعبی، لە میحوەری دووبز - بای حەسەن لە قەزای دووبزی پارێزگای كەركوك بە درۆن بۆردومان كرا، زانیارییە سەرەتاییەكان باس لە بوونی بریندار دەكەن.

سەرچاوەیەكی ئەمنیش لە پارێزگای سەڵاحەدین، ئاشكرایكردووە، هەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ بارەگایەكی حەشدی شەعبی لە سەربازگەی حەمرە لە باشووری تكریت بۆردوومان كراوە. لەبارەی زیانەكانەوە، بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان، سێ چەكدار بە سەختی بریندار بوون.

 بەوتەی سەرچاوەیەكی تر، بارەگایەكی كەتیبەكانی حزبوڵا لە فەللوجەی پارێزگای ئەنبار، رووبەڕووی بۆردوومانێكی ئاسمانیی نەناسراو بووەتەوە.

 بەپێی دەستەی حەشدی شەعبی، لە سەرەتای ئەم مانگەوە بەهۆی 32 هێرشی ئاسمانییەوە بۆ سەر پێگە و بارەگاكانی حەشدی شەعبی لە پارێزگاكانی عیراق، 27 ئەندامیان كوژراون و 50ی تریش برینداربوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو