لەبارەی هاتنی شەپۆڵیكی نوێی بارانبارینەوە كەشناسی هەرێم زانیاری نوێ دەخاتەڕوو.
لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لە كاتەكانی دواینیوەڕۆ لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت كە هەندێك كات هەورەبروسكەی لەگەڵدا دەبێت.
هاوكات ئاماژەی بەوەشداوە، پلەی گەرمی لە تۆماركراوەكانی دوێنێ نزیكدەبێتەوە. دەشڵێت، سبەینێ شەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لە نیوەڕۆدا شەپۆلێكی بارانبارین ڕوو لە ناوچەكانمان دەكات، سەرەتا كەمێك نمەباران دەبێت پاشان كاریگەریی دابارین زیاددەكات لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بارانبارین بەردەوامدەبێت، پلەی گەرمی بە نزیكی 1 تاوەكو 3 پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ نزمتر دەبێت