لە ماوەی یەك هەفتەدا 10 كەشتی لە گەرووی هورمزكراونەتە ئامانج و هاتووچۆی كەشتییەكانیش بە رێژەی سەدا 90 كەمیكردووە .
داتا شیكارییەكان دەریانخستووە، لەو كاتەوەی ئێران رێڕەوی ئاوی ستراتیژی داخستووە لە وەڵامی هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیلدا، نزیكەی 10 كەشتی لە گەرووی هورمز هێرشیان كراوەتە سەر ،هەر بەپێی داتاكان ،هێرشەكان لە ماوەی هەفتەیەكدا وایكردووە هاتوچۆی كەشتییە نەوتهەڵگرەكان بە ڕێژەی سەدا 90كەمبكاتەوە نزیك بێت لەوەستانی تەواوەتی.
هاوكات دەزگای ئۆپراسیۆنی بازرگانی دەریایی بەریتانیا نزیكەی 10ئاگاداركردنەوەی سەبارەت بە هێرش و هۆشداری لە چالاكییە گوماناوییەكان بڵاوكردەوە، بەبێ ئەوەی وردەكاری ورد سەبارەت بەو كەشتیانەی كە كراونەتە ئامانج ئاشكرا بكات.
ڕێكخراوی دەریایی نێودەوڵەتییش لە ماڵپەڕی خۆیدا ئەنجامدانی نۆ هێرشی بۆ سەر كەشتییەكانی گەرووەكە لە ماوەی یەك هەفتەدا راگەیاندووە ، كە لە ئەنجامدا حەوت كەس كوژراون.كۆمپانیای ئاسایشی دەریایی ڤانگاردیش ئاشكرای كردووە، كەشتییەكی فریاگوزاری لەكاتی هەوڵدان بۆ هاوكاریكردنی كەشتییەك كە دوو رۆژ پێشتر لە گەرووی هورمز بە مووشەك كرابووە ئامانج، دوو مووشەكی بەركەوتووە.
گەرووی هورمز گرنگترین و هەستیارترین رێڕەوی ئاوی نێودەوڵەتییە و بەشادەماری خوێنی رەشی جەستەی جیهان دادەنرێت، چونكە بەشێكی زۆری پێداویستی جیهان لەنەوت و غاز بە گەرووی هورمز تێپەڕدەبێت،لەم گەروەوە هەناردەی بازاڕەكان دەكرێن، كە كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ئابووریی جیهان و سیاسەتی نێودەوڵەتی بەگشتی هەیە