شارەزایەكی ئابووری : نرخی‌ نەوت پەیوەندییەكی‌ پێچەوانەی‌ لەگەڵ‌ ماوەی جەنگ هەیە

عیراق 02:35 PM - 2026/03/07

نەبیل مەرسومی شارەزای بواری ئابووری عیراقی‌ دەڵێت، نرخی نەوت پەیوەندییەكی پێچەوانەی لەگەڵ ماوەی جەنگ هەیە، هەتا نرخی نەوت زیاتر بەرزببێتەوە، ماوەی جەنگەكە كورتتر دەبێت و زووتر كۆتایی پێدێت.

ئەو شارەزا ئابوورییە، دەربارەی‌ كاریگەری‌ بەرزبوونەوەی‌ نرخی‌ نەوت لە بازاڕەكانی‌ جیهان لەسەر جەنگی‌ ئێران لەگەڵ‌ ئەمریكا و ئیسرائیل لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسیویەتی‌، نرخی‌ نەوت پەیوندییەكی‌ پێچەوانەی‌ لەگەڵ‌ ماوەی‌ جەنگ هەیە.

تا نرخی نەوت بەرزبێتەوە ماوەی جەنگەكە كورتتر دەبێتەوە، بە وتەی ئەو شارەزایە، بەرزبوونەوەی گەورەی نرخی نەوت بۆ ماوەیەكی تاڕادەیەك درێژ، دەبێتە هۆی هەڵاوسان و ئاستەنگ بۆ گەشەكردن و هەلی‌ كار دروست دەكات، ئەمەش لەگەڵ یەكێك لە ئامانجە ستراتیژییەكانی سیاسەتی ترەمپ كە دابینكردنی وزەی هەرزانە بۆ هاووڵاتیانی ئەمریكا، یەكناگرێتەوە.

لەگەڵ‌ دەستپێكردنی‌ هێرشی‌ ئیسرائیل‌و ئەمریكا بۆسەر ئێران، نرخی‌ نەوت لە بازاڕەكانی‌ جیهان بەشێوەیەكی‌ بەرچاو بەرزبووەتەوە بەجۆرێك نرخی‌ بەرمیلێك نەوتی‌ برێنت گەیشتە زیاتر لە 93 دۆلار،لە كاتێكدا پێش جەنگ بە 70 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرا

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو