سوپای پاسداران كۆنتڕۆڵی تەواوەتی بەسەر گەرووی هورمزدا راگەیاند

عیراق 10:39 AM - 2026/03/04

 سوپای پاسدارانی ئێران كۆنترۆڵی تەواوی گەرووی هورمزی راگەیاند، كە گرنگییەكی زۆری هەیە بۆ بازرگانی جیهانی نەوت.

ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێران لە زاری محەمەد ئەكبەرزادە، لێپرسراوی باڵای هێزی دەریایی لە سوپای پاسداران بڵاویكردەوە، ئێستا گەرووی هورمز لەژێر كۆنترۆڵی تەواوی هێزی دەریایی سوپای پاسداراندایە.

ئەمەش لە كاتێكدایە رۆژی سێشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئەگەر پێویست بكات هێزی دەریایی ئەمریكا توانای ئەوەی هەیە هاوەڵی كەشتییە نەوتهەڵگرەكان لە گەرووی هورمز بكات.

گەرووی هورمز گرنگترین و هەستیارترین رێڕەوی ئاوی نێودەوڵەتییە و بەشادەماری خوێنی رەشی جەستەی جیهان دادەنرێت، چونكە  بەشێكی زۆری پێداویستی جیهان لەنەوت و غاز بە گەرووی هورمز تێپەڕدەبێت، لەم گەروەوە هەناردەی بازاڕەكان دەكرێن، كە كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ئابووریی جیهان و سیاسەتی نێودەوڵەتی بەگشتی هەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو