لەگەڵ دەستپێكردنی هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل لە بەشێك لە میدیا جیهانییەكان وا بڵاوكرایەوە، خەڵكی ئەو شارانەی بە سەختی بۆردوومان دەكرێن، ناوچەكانیان جێهێشتووە،بەڵام لێپرسراوانی وڵاتەكە ئەو هەواڵانە رەتدەكەنەوە.
میدیا رەسمییەكانی ئێران لە زاری لێپرسراوانی باڵای وڵاتەكەیان بڵاویاندكردەوە، سەرەڕای هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆسەر وڵاتەكە، هیچ شارێك چۆڵنەكراوە و ژیان لە شارەكاندا بەردەوامە.
عەلائەدین بروجەردی ئەندامی كۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاندووە، ئەوان خاوەنی گەلێكین هەرگیز دەستبەرداری خاك و نیشتمانی خۆیان نابن و نەبوون.
وە ئیرادەی خەڵكیش بۆ مانەوە لە شارەكانیان جێگیرە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی ئێران راشیگەیاند، گەلی وڵاتەكەی ماوەی 47 ساڵە لە ژێر رەحمی سزا و گەمارۆكاندان، بەڵام بەوپەڕی ئازایەتی و وەفادارییەوە لەگەڵ حكومەتەكەیان وەستاون و ئەم هێرشانە كاریگەرییان لەسەر ئەو هەڵوێستەیان نابێت.