بەپێی زانیارییەكان، بانكی ناوەندی ئێران بە ئامانجی ئاسانكاری مامەڵەی نەختینەیی دەستیكردووە بە دابەشكردنی یەكەیەكی نوێی تمەن كە بەهاكەی یەك ملیۆن تمەنە.
ئامانج لەم رێككارەش دڵنیابوونە لە دەستڕاگەیشتنی هاووڵاتییان بە پارەی كاش، داواكارانیش دەتوانن سەردانی لقی ئەو بانكانە بكەن كە دیاریكراون بۆ وەرگرتنی ئەو دراوە نوێیە.
بانكی ناوەندی ئێران رایدەگەیەنێت، هەرچەندە ئاڕاستەی سەرەكی مامەڵەكانی وڵات تا ئێستا، لەسەر بنەمای سیستمی ئەلیكترۆنی (كارت، مۆبایل، و بانكی ئینتەرنێتی) دامەزراوە، بەڵام ئەم بڕیارە وەك رێكارێكی تەواوكەر بۆ دابینكردنی پێداویستییە سەرەكییەكانی هاووڵاتییان گیراوەتەبەر بۆ ئەوەی دەستڕاگەیشتنیان بە پارەی كاش ئاسانتربكات.