عەلی لاریجانی:بەهەمووجۆرێك دانوستان لەگەڵ ئەمریكا رەتدەكەینەوە

عیراق 02:46 PM - 2026/03/02

سەبارەت بە گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوانیان و گەڕانەوەیان بۆسەر مێزی گفتووگۆ،بەتایبەت دوای بەئامانجگرتنی عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، عەلی لاریجانی، سكرتێری  ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رایگەیاند، ئێمە دەستپیسخەریمان نەكردووە بۆ ئەنجامدانی شەڕ بەڵكو ئەوەی دەیكەین بەرگری كردنە لەخۆمان.

وتیشی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بە كارەكانی ناوچەكەی تووشی ئاڵۆزی كردووە و ئێستاش نیگەرانی زیانی گیانیی زیاتری هێزەكانی ئەمریكایە. 

لاریجانی ئاماژەی بەوەشدا،بەهیچ جۆرێك ئامادەنین دانوستان لەگەڵ ئەمریكادا بكەن هەموو جۆرە دانوستاندنێك رەتدەكەنەوە.

 دوو رۆژە هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بەردەوامن، سكرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێرانیش تەئكید لەوەدەكاتەوە، گەلی ئێران بەرگری لە خۆی دەكات و هێزە چەكدارەكانی  دەستپێشخەری جەنگ نین.
 پێشتر میدیایەكی عەرەبی لە زاری وۆڵ ستریت جۆرناڵەوە بڵاویكردبووەوە كە سكرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران هەوڵێكی نوێی بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان لەگەڵ واشنتن دەستپێكردووەتەوە.
 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو