مەکتەبی سیاسی ی.ن.ک پرسە نامەیەک ئاڕاستەی کەسوکار و خانەوادەی تێکۆشەری دێرین کاک شێرزاد حافز شەریف دەکات.

کوردستان 11:26 AM - 2026/03/02

بەڕێزان کەسوکار و خانەوادەی تێکۆشەری دێرین کاک شێرزاد حافز شەریف

بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرینی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان  و پەرلەمانتاری پێشووتری  کوردستان ،کاک شێرزاد حافز ، لەناخی دڵەوە پرسە و ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و گشت هاوڕێیان و خانەواده سەربەرزەکەتان  دەکەین 

لەیەزدانی مەزن داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بە گشت لایەک ببەخشێت

انا للەو انا الیەراجعون 

مەکتەبی  سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو