زیاترلە حەوت هەزار گەشتی ئاسمانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵوەشێندراونەتەوە

عیراق 02:29 PM - 2026/03/02

 زیاتر لە حەوت هەزار گەشتی ئاسمانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵوەشاونەتەوە و سەدان هەزار گەشتیار گیریان خواردووە لەوبارەیەوە رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، بڵاویكردەوە، بەهۆی هەڵگیرسانی جەنگ و پەرەسەندنی گرژییە سەربازییەكان لە ناوچەكەدا، لە ماوەی تەنیا سێ رۆژدا زیاتر لە حەوت هەزار گەشتی ئاسمانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵوەشێندراونەتەوە.

هاوكات ئاماژەی بەوەشداوە، بەوهۆیەوە سەدان هەزار گەشتیار لە ناوەوە و دەرەوەی ناوچەكە گیریان خواردووە و ناتوانن بگەنە جێگەی مەبەست.
 لە بەشێكی زۆر لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی گرژی و ئاڵۆزی و پێكدادانەكانی نێوان ئەمریكا و ئیسرائیل لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران گەشتەئاسمانییەكان راگیراون و دیارنیە تاكەی ئاسمانی ئەو وڵاتانە بەداخراوی دەمێنێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو