جەنگی ئێران مەترسیی گەورەی لەسەر بازاڕی وزە دروستكردووە و رەنگە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ئاستێك كە ساڵانێكە نەبیندراوە،بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیش ئەگەر لەلایەكەوە سوودی بۆ وڵاتانی بەرهەمهێن هەبێت، بۆ وڵاتانی بەكاربەر دەبێتەمایەی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان و گرانی، بەتایبەت لە ئەمریكا، ئەمەش زیان بە دۆناڵد ترەمپ دەگەیەنێت لە هەڵبژاردنەكانی كۆتایی ساڵدا، چونكە بەڵێنی وزەی هەرزانی بە دەنگدەرانی دابوو.