بەریتانیا گەشتكردنی بۆ عیراق و هەرێمی كوردستان قەدەغە كرد

عیراق 01:12 PM - 2026/03/02

بەهۆی دۆخی ناوچەكەوە ،بەریتانیا گەشتكردنی بۆ عیراق و هەرێمی كوردستان قەدەغەكرد.
باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە بەغداد چەند رێنماییەكی نوێی سەبارەت بە گەشتكردن بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەكان لە ناوچەكەدا، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ئامۆژگاری هاووڵاتیانی دەكات بە هیچ شێوەیەك گەشت بۆ عیراق و هەرێمی كوردستان نەكەن.لە ڕێنماییەكەدا داوا لەو كەسانە كراوە كە لە دەرەوەی وڵاتن و رووبەڕووی كێشە بوونەتەوە، چاودێری میدیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان بكەن بۆ دەستكەوتنی دوایین زانیاری.دووربكەونەوە لەو ناوچانەی بنكەی ئەمنی یان سەربازییان لێیە و شوێن ڕێنماییەكانی دەسەڵاتدارانی ناوخۆ بكەون،هازكات لە ماڵپەڕی رەسمی  حكومەتی بەریتانیا  ناوی خۆیان تۆمار بكەن بۆ وەرگرتنی ئاگاداركردنەوەی بەپەلە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو