هێرشێكی بەرفراوان كرایە سەر سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان

عیراق 12:01 PM - 2026/03/02

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێكی مووشەكیی بەرفراوان كرایە سەر 6 ناوچەی جیاواز لەپارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان، هێرشەكان بنكە سەربازییەكان و گەڕەكەكانی نیشتەجێبوونی خەڵكیشیان گرتووەتەوە.
لە هێرشەكاندا چەندین ناوەندی سەربازی لە پارێزگای سنە كراونەتە ئامانج بەمەبەستی پەكخستنی توانای سەربازی و ناوەندە ئەمنییەكانی ناوچەكە، ئاژانسەكانی هەواڵ ئاماژەیان بەوە كردووە، بەشێك لە مووشەكەكان بەر شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵكی مەدەنی كەوتوون، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی دڵەڕاوكێ و زیان گەیاندن بە گەڕەكەكانی شارەكە.

سەرەڕای چڕیی بۆردومانەكان، هێشتا هیچ ئامارێكی دروست لەبارەی ژمارەی كوژراو و بریندارەكان بڵاونەكردووەتەوە، لایەنە پەیوەندیدارەكان لەناوخۆی وڵاتەكە خەریكی هەڵسەنگاندنی زیانەكانن و چاوەڕێ دەكرێت لە كاتژمێرەكانی داهاتوودا وردەكاریی زیاتر لەسەر زیانە گیانی و ماددییەكان بڵاوبكرێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو