شێخ جەعفەر شێخ مستەفا هاوخەمیی بۆ کۆچی دوایی شاعیرو هونەرمەند (رەفیق سابیر) دەردەبڕێت
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی
نووسەر و شاعیری دیاری کورد (رەفیق سابیر)م پێگەیشت.
کۆچکردوو، رووناکبیرێکی ماندوو و تێکۆشەرێکی دیاری رێگای رزگاریی میللەتی کورد بوو. خزمەتێکی زۆری بە ئەدەب و فەرهەنگی کورد کردووەو لەدەستدانی زیانێکی گەورەیە بۆ میللەتەکەمان.
بۆ ئەو خەمە قووڵە، پرسە و هاوخەمیی خۆم بۆ خانەوادە و کەسوکاری کۆچکردوو دەردەبڕم. لە یەزدانی مەزن داواکارم کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبووری خانەوادە بەڕێزەکەی بدات.
ٳنا للە وٳنا ٳلیە راجعون
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
28ی شوباتی 2026