دۆناڵد ترەمپ: هێشتا بڕیارم لەسەر ئێران نەداوە

عیراق 10:24 PM - 2026/02/27

دۆناڵد ترەمپ،سەرۆكی ئەمریكا دوایین هەڵوێستی خۆی لەبارەی دانوستانەكانی نێوان واشنتۆن‌و تاران ڕاگەیاند‌و وتی، لە بەرەوپێشچوونی دانوستانەكان ڕازی‌و دڵخۆش نیم، بەڵام بابزانین چی دەبێت.
دۆناڵد ترەمپ بۆچی وتی ڕازی نیم؟ دەیەوێت ئێران چی پێبدات؟ ئایا هێزی سەربازی بەكاردەهێنێت؟ ئێستا لەسەر زاری خۆیەوە وەڵامی ئەم پرسیارانەتان دەدەمەوە.
رۆژی هەینی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لەكاتی جێهێشتنی كۆشكی سپی بۆ تێكساس، قسەی بۆ رۆژنامەنووسان كرد‌و وتی، هێشتا بڕیارم لەسەر ئێران نەداوە، بەڵام ئێران ناتوانێت چەكی ئەتۆمی هەبێت.
لەوەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە چۆنیەتی گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئێران، ترەمپ بە ڕوونی وتی، لە بەرەوپێچوونی گفتوگۆكان ڕازی نییم‌و دڵخۆش نیم بەوەی نایانەوێت ئەوەمان پێبدەن كە دەبێت هەمانبێت. بۆیە بەوە دڵخۆش نیم. با بزانین چی روودەدات. دواتر قسە دەكەین.
لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە بەكارهێنانی هێزی سەربازی لەدژی ئێران، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، نامەوێت هێزی سەربازی دژی ئێران بەكاربهێنم، بەڵام هەندێك جار پێویست دەكات ئەوە بكەیت.
ڕۆژی 26ی شوباتی 2026 خولی سێهەمی دانوستانەكانی ئێران لە جنێڤ ئەنجامدرا‌و بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو لە ڤینەننا كۆببنەوە‌و چارەنوسی پەیوەندییەكانی نێوان تاران و واشنتن یەكلابكرێتەوە

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو