بەغداد: 17 كەس بە تۆمەتی ناونووسكردنی عیراقییەكان لە سوپای روسیا دەستگیركران

عیراق 10:32 PM - 2026/02/26

راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق، رایگەیاند، 17 كەس بە تۆمەتی ناونووسكردن و ناردنی عیراقییەكان بۆ ناو سوپای روسیا دەستگیركراون.
سەعید جەیاشی، راوێژكاری ستراتیژی لە راوێژكاریی ئاسایشی نەتەوەیی و ئەندامی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ناونووسكردنی عیراقییەكان لە سوپای روسیا، بە ئاژانسی رەسمی هەواڵی عیراقی راگەیاند، حكومەتی عیراق بە گرنگییەكی زۆرەوە بابەتەكەی وەرگرتووە و لیژنەیەكی باڵای بە سەرۆكایەتی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی و ئەندامیەتی لایەنە ئەمنی و هەواڵگرییەكان پێكهێناوە، ئاماژەی بەوەش كرد، حكومەتی عیراق رێنمایی داوە پەیوەندی بە لایەنی ئۆكرانییەوە بكرێت بۆ وەرگرتنەوەی ئەو عیراقییانەی وەك سەرباز لە شەڕەكەدا بە دیل گیراون، هەروەها، بڕیارە وەفدێكی حكومەتی عیراق سەردانی مۆسكۆ بكات بۆ زانینی ژمارەی راستەقینەی ئەو عیراقییانەی لە ریزی سوپای روسیا ناونووس كراون

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو