بەهۆی بوونی بڕێكی زۆر دەرمانی كشتوكاڵی بەسەرچوو، لەشاری رانیە كۆگای كشتوكاڵی بیتوێن بۆ هەمیشە داخرا، بەپێی زانیارییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین - بەشی ئابووری، و لیژنەی هاوبەشی قائیمقامیەتی قەزای ڕانیە دوای سەردانی و پشكنینی كۆگای بیتوێن، بڕێكی زۆر دەرمانی كشتوكاڵی بەسەرچوو، قەدەغەكراو و فەلكراوی دۆزیوەتەوە، بەهۆی ئەم سەرپێچییانەوە، لیژنەكە بڕیاریدا كۆگاكە بۆ هەمیشە دابخرێت.