وەزارەتی خوێندنی باڵا 18 رۆژ پشوو بۆ خوێندکارانی هەرێمی کوردستان لە دەرەوەی وڵات ڕادەگەێنێت

کوردستان 08:48 PM - 2026/02/26

عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم ڕایگەیاند، بە ئیمزای د. ئارام محمد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بە نوسراوی ڕەسمی وەزارەتی خوێندنی باڵا، بڕیاریدا لە (10/ 3/ 2026) تاکو (28/ 3/ 2026) ئەو خوێندکارانەی هەرێمی کوردستان کە لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن دەتوانن بگەرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
وتیشی، ئەو ماوەیەی کە دەگەرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان کە ماوەی (18) رۆژە بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت و دواتر کێشەی یەکسانکردنی بڕوانامەیان بۆ دروست نابێت.
ئامانج لە بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا بەشداریکردنی خوێندکارانی هەرێمی کوردستانە لە هەردوو جەژنی رەمەزانی پیرۆز و جەژنی نەورۆز.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو