بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی ، سەرۆکوەزیرانی عیراق لە بەغداد کۆبوونەوە.

کوردستان 05:45 PM - 2026/02/26

لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عیراق و ناوچەکە کرا و دووپات لە هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان کرایەوە.
تەواوکردنی رێکارە دەستوورییەکان و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو، کە تێیدا سەرۆک بافڵ جەختی لە ئامادەیی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و خزمەتگوزار بۆ خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان کردەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو