وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

کوردستان 08:45 PM - 2026/02/26

  سێكتەری پەلەوەری لە هەرێمی كوردستان سەرچاوەیەكی گرنگی بەهێزبوونی ژێرخانی ئابوری و جولەی بازرگانی و دابینكردنی پێویستییەكانی هاووڵاتیان و بەكارخستنی هێزی كاری ناوخۆیی و سەرچاوەی بژێوی و پیشەیی هەزاران كەسە , لەماوەی چەند ساڵی رابردوو بە گرنگیدانی زیاتر بەم سێكتەرە, توانیمان زۆر بەخێرایی بگەینە ئاستی بەدیهێنانی ئیكتیفای ناوخۆی و تەنانەت هەنگاونان بەرەو بازاڕی دەرەوەی هەرێمی كوردستان .بەداخەوە لە چەند ڕۆژی رابردوو دەنگۆی بلاوبوونەوە و بەكارهێنانی دەرمانی فاكسینی قەدەغەكراو بلاوبوویەوە و بەهۆیەوە كاریگەری نەرێنی خستە سەر دۆخی ئابوری پڕۆژە و كێلگە پەلەوەرییەكان و تا رادەیەك دروستكردنی دلەراوكێی بەكارهێنانی گۆشتی مریشك لەلایەن هاووڵاتیان. 

بۆ زانینی هەموو لایەك مامەلەكردن بە دەرمان و فاكیسنی ڤێتێرنەری و مۆلەتدان بە هاوردەكردن و بەكارهێنانی دەرمانەكان, بەپێی ڕێنماییەكانی ژمارە (1) و (4) ی ساڵی 2022 لە لایەن وەزارەتمان ڕێكخراوە و ئەنجامدەدرێت , بۆ ئەم مەبەستە سەرجەم خاوەن پڕۆژەكانی بواری ئاژەڵی و پەلەوەری و ماسی و تەواوی  خاوەن كۆمپانیا و كۆگاكانی بواری ڤێتێرنەری ئاگادار كراوتەنەوە,لەچۆنیەتی پابەندبوون بەبەكارنەهێنانی لیستی قەدەغەكراوەكان و گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی و كارگێری سەرپێچی بەكارهێنانەكان , بەلەبەرچاوگرتنی سەلامەتی گشتی هاووڵاتیان و پارێزگاری لە پێگەی ئاسایشی خۆراك و سەقامگیری دۆخی بەرهەمهێنانی پڕۆژە پەلەوەرییەكان بەگشتی .

 لە هەمانكاتدا وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ڕۆلی گرنگ و كاریگەری  دامەزراوەكانی ئەمنی و كارگێری حكومەتی هەرێم و دەزگاكانی راگەیاندن و دامەزراوە رێكخراوەیی و ئەكادیمیەكان و هۆشیاری گشتی هاووڵاتیان , بە پێویست و بەبایەخ زانیوە لە جێبەجێكردنی بڕیار و ڕاسپاردەكان و دەستنیشانكردنی كەسانی سەرپێچی كار و دەرچوو لە یاسایی پابەند بە پارێزگاری لە ئاساشی خۆراك ,بە تایبەتی بەرهەمی خۆماڵی كێلگە پەلەوەرییەكان .بۆ مەبەستی دڵنیابوون لە كواڵێتی بەرهەمی ناوەخۆ , لێژنەكانی بەرێوەبەرایەتیەكانی ڤێتێرنەری بە هاوبەشی لەگەڵ سەندیكا و لێژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتەكان لەسەرجەم پاریزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان دەستبەكارن و ڕاسپێردراون , بە هەماهەنگی و پێكەوە كاركردن و جەختكردنەوە و چڕكردنەوەی بەدواداچوونەكان و دەستگرتن بەسەر هەر جۆرە دەرمانێكی قەدەغەكراو و ڕێگەپێنەدراو , بەپاڵپشتی هێزی ئەمنی و یاسایی , وە هەر كەسێك مامەلە بە دەرمانی قەدەغەكراو و بێ مۆلەت بكات و بەكاریانبهێنێت لەلایەن دامەزراوە تایبەتمەندكانی حكومەت دەستگیر دەكرێن و رووبەرووی سزادانی توند دەبنەوە .

بەكارهێنانی جۆرێك لە دەرمانی قەدەغەكراو لەلایەن چەند كەسانێك , كە بەسزایی یاسایی خۆیان گەیەنراون و رێكاریان بۆ گیراوەتەبەر وە ئەو دەنگۆیانەی كە باس لە خراپی بەكارهێنانی مریشكی كێلگە پەلەوەریەكان دەكەن بەتەواوی رەتدەكەینەوە , لێرەوە سەرجەم هاووڵاتیانی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە كە بەرهەمی كێلگە پەلەوەرییەكانی هەرێمی كوردستان , لە ژێرچاودێری لێژنە تایبەتەكانی سەر بەوەزارەتمانە و بەدواداچوون و پشكنینی بەردەوام و وردیان بۆ دەكرێت و ئینجا دەخرێنە بازاڕەوە , هەروەها داواكارین لە دەزگاكانی راگەیاندن بە هەستیارییەوە مامەلە لەگەڵ ئەو دۆسیانەدا بكەن كە لێكەوتەی نەرێنی دەبێت لەسەر دۆخی ژیانی خەلك و دۆخی ئابوری هەرێمی كوردستان , بەتایبەت كە وەزارەتمان لە كاتێكدا لەرێگەی یاسا و ڕێنمایی بەركارەوە رێگری كردووە لە بەكارهێنان و مامەلەكردن و دیاریكرنی جۆری ئەو بەرهەمانەی كە قەدەغەكراون 






بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو