كه‌ناڵی ڕەسمی ئێران بڵاویكرده‌وه، عه‌باس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران تارانی به‌ره‌و جنێفی سویسرا جێهێشتووه، بەمه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌خولی سێیه‌می دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا .
بڕیارە سبەی پێنجشەممە خولی سێیه‌می دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا له جنێف به‌ڕێوه‌بچێت و ئێران به‌پاكێجێكی تازەوە وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌داته‌وه.