هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە پێویستە پێش ئەوەی سەردانیان بکەن مۆڵەتیان وەرگرتبێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە لەکاتی سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان - بەشی مۆڵەت، پێویستە پێشوەختە لە ڕۆژانی شەممە نۆرەیان وەرگرتبێت بۆ سەردانیکردن، بە پێچەوانەوە گەر کۆدی وەرنەگرتبێت هیچ کارێکی بەشی مۆڵەتی بۆ ڕایی ناکرێت و تەنها کاری ئەو کەسانە بەڕێ دەکرێت کە کۆدیان وەرگرتووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ڕۆژانی شەممە لە سەعات حەوتی ئێوارە لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن نۆرە بگرن بۆ بەشی مۆڵەت.