بۆ ئازادكردنی دەستگیركراوەكانیان دروزەكان و حكومەتی دیمەشق دانوستان دەكەن

عیراق 12:32 PM - 2026/02/25


دروزەكانی سوەیدا بە نێوەندگیریی واشنتۆن، لەگەڵ حكومەتی كاتیی سوریا دانوستاندان بۆ ئازادكردنی دەستگیركراوەكانیان دەكەن.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، دانوستانەكان لە نێوان حیكمەت هیجری، سەركردەی دروزەكان و حكومەتی دیمەشق بە نێوەندگیریی واشنتۆن بەڕێوەدەچێت و تەنیا لەسەر پرسی دەستگیركراوەكانە. سوەیدا كە زێدی دروزەكانە، لە مانگی تەمموزی رابردوو پێكدادان لە نێوان دروزەكان و چەكدارانی هۆزەكان و حكومەتی سوریا روویدا. بەوتەی سەرچاوەكە، ئامانجی دانوستانەكان ئازادكردنی 61 هاووڵاتیی سوەیدایە، كە لە زیندانی عەدرا دەستبەسەرن، بەرامبەر ئازادكردنی 30 چەكداری ئەندامی وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگریی سوریا.
بەپێی ئامارەكانی روانگەی سووری، بەهۆی پێكدادانەكانی سوەیداوە، زیاتر لە دوو هەزار كەس كوژران.


بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو