جەنەڕاڵ مهزڵوم عهبدی، فهرماندهی گشتی هێزهكانی سوریای دیموكرات (ههسهده) لەتۆڕی ئێکس باسی لە کۆبوونەوەکەی دوێنێی دەباشان کردوەو نوسیویەتی، خۆشحاڵبوم کە دیدارێکی بەرهەمدار و بەسودمان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەنجامدا.
مهزڵوم عهبدی دەڵێت، کارکردنی پێکەوەیی بۆ گەیشتن بە داهاتوویەکی باشتر بۆ گەلەکەمان بە نرخ دەزانین. ئەم دیدارە هاوکاری و هاوبەشیمان بەهێز دەکات و ڕەنگدانەوەی پابەندبوونمانە بۆ بنیاتنانی پەیوەندییەکی بەهێز و بەرهەمدار.
ناوبراو ئەوەشی نوسیوە، هەروەها دیدارێکمان لەگەڵ نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا، تۆم باراک ئەنجامدا و تێیدا باسمان لە دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد، لەوانە ڕێککەوتنی 29ی 1. ئەم دیدارە دەرفەتێک بوو بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا سەبارەت بە ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکە و پێکەوە کارکردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگەکانی بەردەم گەلی سوریا.