ترەمپ ریکۆردی درێژترین وتاری شکاند

عیراق 09:35 AM - 2026/02/25

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەکاتی کوردستان دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆنگرێس وتارێکی پێشکەش کرد، ماوەی وتارەکەی یەک سەعات و 29 دەقیقە بوو بەوەش ژمارەی پێوانەیی وەک درێژترین وتار لە مێژووی وڵاتەکەدا تۆمار کرد.

ئەم وتارە لە ئەمەریکا زۆر گرنگە پێی دەڵێن (وتاری یەکگرتن)، وتارێکی ساڵانەیەو لە بەردەم هەردوو ئەنجومەنی پیران و نوێنەران لە بینای کاپیتۆڵ پێشکەش دەکرێت و سەرۆکی وڵات ئەجێندای کارەکانی خۆی دەخاتە روو.

ترەمپ قۆناخی ئێستای ئابووری ئەمریکای بە "سەردەمی زێڕین" ناوبرد و رایگەیاند کە هەڵاوسان لە دابەزیندایە و وڵاتەکە لەژێر سەرکردایەتی ئەودا سەرکەوتنی ئابووریی بێوێنە بەخۆوە دەبینێت. هەرچەندە رەخنەگران گومانیان لە هەندێک لەو ئامارانە هەبوو کە ئاماژەی پێکردن.

ئەمە پوختەی گرنگترین بەشەکانی وتارەکەی بوو:
* گەلی ئەمەریکا ئێستا لە هەموو کات گەورەترو باشترو دەوڵەمەندترو بەهێزترە.
* لە نۆ مانگی رابردوودا نەمانهێشتووە یەک کۆچبەری نایاسایی بێتە ئەمەریکا
* دیموکراتەکان ویستیان ئەمەریکا وێران بکەن، بەڵام رێمان لێگرتن.
* رێژەی کوشتن لە ئەمەریکا لەماوەی مانگی رابردوودا کەمترین رێژەی 125 ساڵی رابردوو بووە.
* بەرهەمهێنانی نەوت لە ئەمەریکا بەرزبووەتەوە بۆ 600 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.
* هیچ کات ناهێڵین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم
* کاردەکەم بۆ ئەوەی شەڕی ئۆکرانیا کۆتایی پێبێت
* لە 10 مانگی یەکەمی ویلایەتەکەم کۆتاییم بە هەشت جەنگ هێنا.
* نابێ هیچ دەوڵەتێک گومان لە گەورەیی ئەمەریکا بکات
* بەهێزترین سوپامان هەیە لە جیهاندا، هیوادارین وامان لێنەکەن بەکاری بهێنین
*دەستگیرکردنی مادۆرۆ یەکێک بوو لە کارە زۆر گەورەکان
* بەهۆی ئەو هەڵمەتەی ئەنجامماندا وامانکردووە مادەی هۆشبەر کەمتر بێتە ناو ئەمەریکا
////

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو