بەهۆی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز و بەوتەی ئاژەڵدارانیش، بەهۆی زۆری باجی گومرگی لەسەر هێنانی ئاژەڵ، نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەرزبووەتەوە.
لیژنەی ئابووری قەزای چۆمان-ی سەربە ئیدارەی سۆران لە پارێزگای هەولێر بڕیارێكی دەركردووە و دەڵێت، نابێت گۆشتی سور گرانبكرێت، ئەو بڕیارەش گۆشتفرۆشانی سنوورەكەی نیگەرانكردووە و بەوهۆیەوە بەشێكی زۆریان بایكۆتی كارەكانیان كردووە و ماوەی 10 رۆژە قەزای چۆمان گۆشتی سووری لێ نافرۆشرێت. هاووڵاتیانیش بەناچاری بۆ دەستخستنی گۆشتی سوور روو لە سۆران یان پیرانشاری رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەن.