دیداری بازرگانی ئیتاڵیا و سەرمایەدارانی سلێمانی بەڕێوەچوو، نیكۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عیراق و تۆماسۆ سانسۆنی كونسوڵی ئیتاڵیا سەرۆكایەتی وەفدی تیمی بازرگانی ئیتاڵیایان دەكرد، ئامانجی دیدارەكەش بەهێزكردنی هەماهەنگی بوو لەرووی وەبەرهێنان و كاری كارگەكان، بڕیاریشە لەداهاتوو ژمارەیەك پرۆژەی گرنگ لەنێوان وەبەرهێنانی هەردوولا لەهەرێمی كوردستان ئەنجامبدرێت.