هاتووچۆكردنی هاووڵاتیان بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ ئێران ڕادەگیرێت

کوردستان 02:34 PM - 2026/02/19

هاتووچۆكردنی هاووڵاتیان بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ ئێران ڕادەگیرێت  

لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە هەڵگرانی پاسپۆرتی عیراقی چیتر ناتوانن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێران بكەن. ئەمە بڕیارێكە كە دراوە و لەلایەن دەروازە نێودەوڵەتییەكانی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكراوەتەوە. ئەو بڕیارەش تائەو كاتە كاری پێدەكرێت كە لەلایەن وەزارەتە پەیوەندیدارەكانەوە رێنمایی و میكانیزمی نوێ دەردەچێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتییەكانی پەروێزخان‌و حاجی ئۆمەران‌و باشماخەوە دەست كەناڵی گەلی كوردستان كەوتووە، لە رۆژی یەكی ئاداری 2026 بەدواوە هەر هاووڵاتییەك هەڵگری پاسپۆرتی عیراقی بێت، ناتوانێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی سەردانی وڵاتی ئێران بكات.
ئەو بڕیارەش تائەو كاتە كاری پێدەكرێت، كە رێنمایی و میكانیزمی نوێ لەلایەن وەزارەتە پەیوەندیدارەكانەوە دەردەچێت‌و دواتر بەشێوەیەكی رەسمی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران ئاسایی دەبێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو