کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كازمی : گفتوگۆی ستراتیجی نێوان بەغدا و واشنتن دەستكەوتێكی گەورەیە

.

11:58 AM - 12/06/2020

 ئاژانسی هەواڵی راگەیاندنی عیراق بڵاویكردەوە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق كازمی تەئكیدی لەوە كردووەتەوە لە چوارچێوەی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتۆن سەرنج خراوەتە سەر بنەمای سەروەری و بەرژەوەندییەكان عیراق و لە بەدەستهێنانی ئەنجامەكانیش سەركەوتوو بوون.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشكردووە لە گفتوگۆكەدا تەئكید لە كشانەوەی تەواوی هێزەكانی ئەمریكا كراوەتەوە لە عیراق و هیچ بنكەیەكی سەربازیشیان نەمێنێت. ئاماژەی بەوەشكردووە هەر لە گفتوگۆكەدا دان بە بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەران نراوە لە بارەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق. ئاژانسەكە لە زاری سەرۆك وەزیرانی عیراق روونیشیكردووەتەوە لەسەر چەند ئاستێكی جیاواز وەكو پەیوەندییە ئابوورییەكان و كەرتە جیاوازەكانی تر هەماهەنگی بەردەوامیان لەگەڵ واشنتن دەبێت و گفتوگۆكەشیان دەستكەوتێكی گەورەی بۆ عیراقییەكان دەبێت. بەپێی كارنامەی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنۆن كە پێشتر لەلایەن ئەمریكا بڵاوكرایەوە گفتوگۆكان لە بارەی چوار پرسی سەرەكی بوون ، وەك دۆسیەی ئەمنی و كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق و نەهێشتنی دەستێوەردانی دەرەكی لە كاروباری ناوخۆی عیراق.هەروەها پرسی ئابووری عیراق و چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكان و ئەنجامدانی چاكسازی. تەوەرێكی تری گفتوگۆكە پرسی سیاسی عیراق بووە، كە باس لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و گەڕاندنەوەی دادپەروەرییە بۆ قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی عیراق.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە