کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکارانەوە

.

09:13 PM - 30/04/2024

لە یەكی ئایار، رۆژی جیهانیی کرێکاراندا، پیرۆزبایی گەرم لە كرێكارانی کوردستان و عیراق و جیهان دەكەین هیوای سەلامەت و بەرجەستەبوونی مافەکانیان بۆ دەخوازین،  پێگە و رۆڵی کرێکاران لە گەشە، بنیادنانی وڵات و پێشکەوتندا لە هەردوو کەرتی گشتی و کەرتی تایبەتدا گرنگ و کاریگەرە وەک چینێکی بوونیاتنەر و بەرھەمھێن هەژماردەکرێت. 

پێویستە سەندیکای کرێکاران سەرسەختانەتر داکۆکی لەسەر ماف و داخوازییەکانی کرێکاران بکات، ئێمەش پێداگری تەواو دەکەین لە بەدەستهێنانی مافەکانی کرێکاران و باشکتردنی ژیان و گوزەرانیان لەڕێگەی دەرکردنی یاسا شایستە بە ژیانیان و سەلامەتی و رەچاوکردنی کاتژمێرەکانی کارکردن، بەڵام تا ئێستا هەلومەرجی کار و سەلامەتی ژیان و ئاستی گوزەرانیان بە ئەندازەی کۆششی ئاوەدانی و کاری جوانیان نییە، ئەو یاسایانەی لەبارەیانەوە دەرچوون وەک خۆی جێبەجێ ناکرێن.

درود و سڵاو بۆ گیانی پاکی ئەو کرێکارانەی لە پێناو ئاوەدانی و بنیاتنانەوەی وڵات لە مەیدانی کار گیانیان بەخشیوە 

     باڵیۆز، د. محەمەد سابیر         

  سەرۆکی دامەزاوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە