کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانتارێکی یەکێتی 85 ئیمزا بۆ قەرەبوی هەڵەبجە کۆدەکاتەوە

.

11:02 AM - 30/04/2024

 

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرای دەکات کە، لەناو پەرلەمانی عیراق ئیمزای 85 پەرلەمانتار کۆکراوەتەوە بۆ قەرەبوکردنەوەی کەسوکاری قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە.

 

چرۆ حەمە شەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی یەکێتی بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: "ئیمزای 85 پەرلەمانتارمان لە فراکسیۆنە جیاوازەکان کۆکردوەتەوە بۆ قەرەبوکرنەوەی مادی و مەعنەوە  کەسوکاری قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە و هاوڵاتیانی شارەکە، چونکە 21 ساڵە رژێمی بەعس روخاوەو هێشتا زیانلێکەوتوان و کەسوکاری قوربانیانی شارەکە قەرەبوو نەکراونەتەوە".

"ئەو 85 پەرلەمانتارەی پشتیوانی داواکە دەکەن لە فراکسیۆنە جیاوازەکانن و جگە لە کورد پەرلەمانتاری عەرەبیشی تێدایە و سەرۆکی پەرلەمانیش بەوەکالەت داواکەی ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە بۆ قەرەبووکردنەوەو لە داهاتوویەکی نزیکیشدا ئەم داوایە دەکرێتە پرۆژە یاسا"، چرۆ حەمە شەریف وای وت.

لە 16-3-1988 حکومەتی بەعسی لەناوچوی عیراق بە چەکی قەدەغەکراوی کیمیاوی بۆردومانی شاری هەڵەبجەی کرد، کە زیاتر لە 5 هەزار هاووڵاتی شەهید بون و زیاتر لە 10 هەزار کەسی دیکە لە ژن و منداڵ و پیر و گەنج برینداربوون

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە