کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر دەستپێدەكاتەوە

.

07:21 PM - 30/04/2024

بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر دەستپێدەكاتەوە   

كۆمپانیای دانە غاز ئاشكرایكردووە، بە پشتبەستن بەو رێكارانەی لەلایەن حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراقەوە گیراونەتە بەر و كۆمپانیای دانەغاز بڕیاری داوە بە شێوەی زنجیرەیی دەست بە بەرهەمهێنانی غاز بكاتەوە.

لە راگەیەندراوی كۆمپانیای دانەغاز باس لەوەشكراوە، كۆمپانیاكە و هاوبەشەكانی بڕیاریان داوە بە شێوەی زنجیرەیی كاروباری بەرهەمهێنان لە كێڵگەگە دەستپێبكاتەوە.

رۆژی 26ی مانگی نیسان، كێڵگەی غازی كۆمرۆر لە رێگەی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانەوە بۆردومانكرا و بەهۆیەوە چوار كرێكاری بە رەگەز یەمەنی گیانیان لەدەستدا، هەروەها بوە هۆی راگرتنی بەرهەمهێنانی غاز و زیانگەیاندن بە تۆڕی كارەبای هەرێمی كوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە