کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەکەمین لوتکەی زانستی شێرپەنجەی مێشک و دەمار لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت

.

09:50 PM - 20/05/2024

بڕیارە سێ رۆژی تر یەکەمین لوتکەی  زانستی شێرپەنجەی مێشک و دەمار لەشاری سلێمانی بەئامادەبوونی 100پزیشکی پسپۆڕ لە عیراق  وهەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.

بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، بڕیارە لە رۆژی 23مانگ واتە سێ رۆژی تر  بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بەهەماهەنگی  نەخۆشخانەی شار و نەخۆشخانەی هیوا و سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەری  شێرپەنجە بەتیشک بەئامادەبوونی زیاتر  لە 100پزیشکی  پسپۆڕ لە عیراق و هەرێمی کوردستان یەکەمین لوتکەی  زانستی شێرپەنجەی مێشک ودەمار لەشاری سلێمانی  بەرێوەبچێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە