کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی لە رۆژی جیهانیی كرێكاراندا

.

08:32 PM - 30/04/2024

بەبۆنەی  (یەكی ئایار)  رۆژی جیهانیی كرێكارانەوە، پیرۆزبایی گەرم لە سەرجەم  كرێكاران و ڕەنجدەرانی بیروبازووی كوردستان‌ دەكەین.

   هەموو ساڵێك لەم رۆژەدا كرێكارانی جیهان لە پێناو بەدەستهێنان و پاراستنی زیاتری مافەكانیان  بەچەندین چالاكی ئەم یادە بەرز رادەگرن ، لە كوردستانیشدا كرێكاران لە رێگەی رێكخراو سەندیكا پیشەییەكانیانەوە رۆڵی دیار و بەرچاویان هەبووە، لە سەردەمی دەسەلاتدارێتی رژێمی بەعسدا لەم پێناوەدا چەندین جار ڕووبەڕووی ڕاوەدونان و گرتن و ئازاردان و مەرگ بوونەتەوە .

كرێكاران ورەنجدەرانی بیروبازووی كوردستان لە خەباتی نەتەوەیی ولە نێو كاروانی بزوتنەوەی كوردایەتییدا  پێشەنگ بوون وچەندین جوامێرییان  گیانیان بەخشیوە.

  یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پێناو پاراستنی  مافە بەدەستهاتوەكان و  دەستەبەری كۆمەڵایەتی ، رەخساندنی زیاتری هەلی كار و دابینكردنی سەلامەتی كاركردن  هەمیشە پشتیوانی لە خەباتی سەندیكایی و پیشەیی كرێكاران دەكات و پێداگری دەكات بۆ چەسپاندنی بنەماكانی یاسای كاری هاوچەرخی كرێكاران لەعێراق و كوردستان ، لە پێناو باشكردنی ژیان و گوزەرانیان. 

 

مەكتەبی سیاسی

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە