کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بەڕێوەدەچێت

.

11:23 AM - 30/04/2024

 

هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ ئەجومەنەكە بەڕێوەدەچێت

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان بڕیاریدا، هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەنجومەنەكە بەڕێوەبچێت.

سەرچاوەیەكیش بە میدیا عیراقییەكانی راگەیاند، لە كۆبوونەوەی شەوی رابردووی چوارچێوەی هەماهەنگی كە تایبەتبوو بە هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڕیاردراوە جارێكی تر دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران نەكرێتەوە و لە هەفتەی داهاتوودا پێش كۆتاییهاتنی وەرزی یاسادانان كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی نوێنەران رێكبخرێت بۆ ئەوەی راستەوخۆ گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنەكە دەستپێبكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە