.
11:44 AM - 30/04/2024
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی حاجی حەمید کوێخا حەسەن مەرزانی
بەڕێز کاک تۆفیق حاجی حەسەن مەرزانی لێپرسراوی ناوەندی کۆمەڵایەتی و پێکهاتەکانی هەولێر
بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی (حاجی حەمید کوێخا حەسەن مەرزانی)براتان، نیگەران و دڵگران بووم
کۆچکردوو حاجی حەمید کەسایەتیەکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی رێگای کوردایەتی بوو کۆچکردنی جێگای داخە. بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەئێوە و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە