.
09:36 PM - 15/02/2026
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٦/١/١٥، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە ڕێوڕەسمی (٦٦)ـەمین ساڵەی لە دایکبوونی ئیمپراتۆری ژاپۆن و ڕۆژی نیشتمانی وڵاتی ژاپۆن کرد، کە لە لایەن کونسوڵخانەی ژاپۆن لە هەولێر ڕێکخرابوو.
لە ڕێوڕەسمەکەدا بەڕێز جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی ئەم یادەی لە بەڕێزان باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق و کونسوڵی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان کرد و جەختی لە برەودان بە پەیوەندییەکانی وڵاتی ژاپۆن لەگەڵ هەرێمی کوردستان، کردەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە