.
10:33 AM - 15/02/2026
عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عیراق رایگەیاند، بەهای دینار بەرامبەر بەدۆلار بەرز دەبێتەوەو ئەو نرخەی لەبازاڕەكاندا هەیە، نرخی رەسمی بانكەكە نییە، لەكاتێكدا بەهای 100 دۆلار لە بانكی ناوەندی 132هەزار دینارە، بەڵام لە بازاڕەكاندا لە سەرەتای ئەم ساڵەوە لە دەوروبەری 150هەزار دینار ماوەتەوە.
پارێزگاری بانكی ناوەندی ئاماژەی بەوەكرد، رۆژانە بڕی پێویستی دۆلار بەنرخێكی جێگیر دەخرێتە بازاڕەكانەوە، بەڵام هەندێك لەبازرگانان بۆ كڕینی دۆلار پەنا دەبەنە بەر بازاڕی ڕەش، ئەمەش هۆكاری گۆڕانكاری نرخە لەبازاڕەكاندا، بە تێپەڕبوونی كاتیش، ئەو بازرگانانە دەچنە ناو سیستمی نوێ و دۆلار بە نرخی رەسمی وەردەگرن.
عەلی عەلاق راشیگەیاند، دۆخی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار لەئاستێكی سەقامگیردایە، چونكە بانكی ناوەندی خاوەنی یەدەگێكی زۆر باشی زێڕو دراوی بیانییە، ئەو دۆخەی ئێستا لەبازاڕدا دەبینرێت، پەیوەندیی راستەوخۆی بەگۆڕانكارییەكانی سیستمی گومرگیی وڵاتەوە هەیەو وەك فشارێكی كاتی لەسەر بازاڕ دەردەكەوێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە