.
03:28 PM - 15/02/2026
ماركۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، لەمیانی كۆبونەوەی لەگەڵ مەزلوم عەبدی و ئەسعەد شیبانی تەئكیدی كردووەتەوە لەوەی ،ئەمریكا پشتیوانی لەسوریایەكی سەقامگیرو ئارام دەكات لەگەڵ دراوسێكانی .
تۆمی پیگۆت جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكرد، ماركۆ رۆبیۆ لەپەراوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لەگەڵ ئەسعەد شیبانی هاوتا سوورییەكەی و مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات كۆبوەوە، لەمیانی كۆبونەوەكەدا روبیۆ پاڵپشتی ئەمریكای بۆ سوریایەكی سەقامگیر و ژیانی ئاشتی لەگەڵ دراوسێكانی و پاراستنی مافی سەرجەم كەمە نەتەوەیی و ئایینییەكان دووپاتكردووەتەوە، هەر لە كۆبونەوەكەدا رۆبیۆ
تەئكیدی لەگرنگی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی ئاگربەستی هەمیشەیی و رێككەوتنی یەكگرتن لەباكووری رۆژهەڵاتی سوریاو دەستەبەركردنی رێزگرتنی تەواو لەمافی سەرجەم سوریاییەكان و دابینكردنی پاراستن بۆیان كردووەتەوە، بەپێی بەیاننامەكەی تۆمی پیگۆت، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پێشوازی لەپابەندبوونی حكومەتی سوریا كردووە بۆ هاوكاریی تەواو لەگەڵ ئەمریكاو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شكستپێهێنانی داعش.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە