کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدی دانوستانكاری ئێران بۆ گفتووگۆكردن بەرەو جنێف بەڕێكەوت

.

08:16 PM - 15/02/2026

بەمەبەستی بەشداریكردن لە گەڕی دووەمی دانوستانە ئەتۆمییەكان و چاوپێكەوتن لەگەڵ لێپرسراوانی نێودەوڵەتی، وەزیری دەرەوەی ئێران بەرەو سویسرا بەڕێكەوت.

ئاژانسی میهر بڵاویكردەوە، عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمشەو بە سەرۆكایەتی وەفدێكی پسپۆڕ بەرەو جنێڤ بەڕێكەوتووە، بۆ بەڕێوەبردنی گەڕی دووەمی دانوستانە ئەتۆمییەكان و ئەنجامدانی چەند كۆبوونەوەیەكی تر.

هاوكات ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەكرد، دانوستانە ناڕاستەوخۆكان لەگەڵ واشنتۆن رۆژی سێشەممە بە نێوەندگیری عوممان بەڕێوەدەچێت و عراقچی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ئەتۆم و چەند لێپرسراوێكی تر كۆدەبێتەوە.

ئەم سەردانە هەنگاوێكی نوێیە لە رەوتی دیپلۆماسی تاران بۆ كەمكردنەوەی فشارە نێودەوڵەتییەكان و گەیشتن بە رێككەوتنێكی نوێ لەسەر دۆخی  دۆسیە ئەتۆمییەكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە