کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ماركۆ روبیۆ: ترەمپ ئامادەیە لەگەڵ خامنەیی كۆبێتەوە

.

12:45 PM - 15/02/2026

ماركۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا  رایدەگەیەنێت،دۆناڵد ترەمپ، ئامادەیە لەگەڵ هەر كەسێك كۆببێتەوە، تەنانەت عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران.


رۆبیۆ لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ رایگەیاند، ئەگەر خامنەیی بیەوێت لەگەڵ ترەمپ كۆببێتەوە، سەرۆكی ئەمریكا ئامادەیە، ئاماژەی بەوەشكرد رازی بوونی ترەمپ بەبینینی خامنەیی لەبەرئەوە نییە كە لەگەڵی هاوڕایە، بەڵكو بۆچوونی وایە ئەمە رێگای چارەسەركردنی گرفتەكانی جیهانە.


بەوتەی ماركۆ رۆبیۆ،لەلای سەرۆكی ئەمریكا تەنیا كۆبوونەوە چارەسەر نییە، بەڵكو پێویستە ئەنجام بەدەستبهێنێت.


ئەم قسانەی ڕوبیۆ لەكاتێكدایە بڕیارە سێشەممەی داهاتوو خولی دووەمی دانوستانەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران لەجنێڤ دەستپێبكاتەوە، ئەمەش هەوڵێكە بۆ گەیشتن بەرێككەوتنێك كە رێگەبگرێت لەبەرپاكردنی جەنگ لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە